ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری نه‌وتی عێراق: بۆ هەناردەکردنی نەوت، ئێران بەڵگەی ساختەی عێراقیان بەکار هێناوە

 

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی سزا ئابوورییەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، نەوتکێشەکانی ئێران نەوتی خاوی ئێران بە “بەڵگەنامەی ساختەی عێراقی” دەگوازنەوە.

حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ ئادار، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لە مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا لە کەنداوی فارس دەستیان بەسەر نەوتکێشێکی ئێرانی داگرتووە کە هەڵگری بەڵگەنامەی فەرمانبەرانی نەوتی عێراق بووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە عێراقییە، هێزی دەریایی ئەمریکا حکوومەتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە چەند نەوتکێشێک بە بەڵگەنامەی عێراقییەوە لە هاتووچۆ دابوونە.

عەبدولغەنی هەروەها گوتی: ئەو نەوتکێشانە ئێرانی بوون و “بەڵگەنامەی ساختەی عێراقییان بەکارهێناوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوانە لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح