تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، پێویستە عێراق هەموو هێزە ئەمنییەکانی کۆنترۆڵ بکات، بەو هێزانەشەوە کە لە حەشدی شەعبیدان و چەند ڕێکخراوێکیش کە خراونەتە لیستی تیر*ۆرەوە کردەوەی توندوتیژ ئەنجام دەدەن و سەقامگیریی تێک دەدەن.
ئاشکراشی دەکات، ئەو گرووپانە دەبێت گوێرایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بن نەك ئێران.