بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکەش، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەدرێت.
شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمە.
دەشڵێت: بەو هەوڵە داوایەکی سەرۆک بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابوومان بەنوێنەرو کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێ بەجێ کرا ، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت .