ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر ماتۆڕسوارێك سه‌رپێچی یاسا بكات ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌یدا ده‌گیردرێت

 

ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ماتۆڕسوارەکان لە ترافیکلایتی سوور ناوەستن و پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن و ڕێزی مافی شوفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن و ماتۆڕسوار بوونەتە هەڕەشە بەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و ماتۆڕسوارانه‌ لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆرەکانیان دادەگیرێ و هه‌روه‌ها مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک هەر کۆمپانیا و ماتۆرسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

یاسین

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی بۆ زاگرۆس: هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌ك حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و پیشمه‌رگه‌ ده‌نێین

یاسین

نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی تاران گەیشتە سەرووی ١٠٠ هەزار تمەن

یاسین