ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراقچی: گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

 

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە دەرگای گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا کراوەیە، بەڵام “لەژێر فشاری زۆردا ناچینە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.” عەباس عێراقچی هەروەها وتی، کۆماری ئیسلامی ئامادەیە و هیچ کەس بیر لە “دەستدرێژی” بۆ سەر ئێران ناکاتەوە.

عەباس عێراقچی، ڕۆژی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئێمە لەژێر فشاری زۆر و ئەو هەڕەشانەی کە ڕۆژانە دەکرێن، ناچینە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئەمە سیاسەتی ڕوونی ئێمەیە، تا ئەو کاتەی گۆڕانکارییەک لە ڕوانگەی لایەنی بەرامبەر بەرامبەر بە ئێران و گەلی ئێران دروست نەبێت.”

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، عێراقچی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی نەورۆزی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێراندا وتی: “بەو تۆمەتانەی کە ڕۆژانە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئاراستەی ئێران دەکرێن، ئەو سیاسەتانەی کە ڕۆژانە ڕادەگەیەنرێن، بەو داواکارییە نا لۆژیکی و قبوڵنەکراوانەی ڕۆژانە دەگوترێن و داوا دەکرێن، ئێمە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە ئەمریکییەکان، بەڵام ڕێگا بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ کراوەیە و ئێمە لە ڕێگەی کەناڵی جیاوازەوە دەتوانین ئەوە بکەین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نیان عومەر: یەكێتی هیچ كارێكی باشی نەكردووە تا بانگەشەی بۆ بكات

گوران

ئێران.. خێزانی كرێكاران و خانەنشینان كەوتوونەتە خوار هێڵی هەژارییەوە

سەڵاح