نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (19) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 17 سەنت بەرزبوەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 18 سەنت بەرزبوەتەوە.