ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: لە مانگی ڕەمەزان زیاتر لە 30 هەزار پاکێجی خواردن دابەش کراون

 

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا، زیاتر لە 30 هەزار پاکێجی خواردنیان دابەش کردووە. گوتیشی: دەمانەوێت کێشەی خەڵکی هەژار بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارە بکەین.

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاگەیاند “تاوەکوو ئێستە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی و هاوکاریی لەگەڵ هاوبەشەکانی، زیاتر لە 30 هەزار پاکێجی خواردنی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بەسەر هاووڵاتییانی هەژاردا دابەش کردووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئێوارە خوانیشمان بۆ ڕۆژووەوانان ئامادە کردووە. “

بە گوتەی مووسا ئەحمەد “ئامانجی سەرەکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چارەکردنی کێشەی هاووڵاتییانی کەم دەرامەتە بە شێوەیەکی بنەڕەتی نەک کاتی. بۆ ئەو مەبەستەش بە درێژایی مانگی ڕەمەزان، لە چوارچێوەی بەرنامەی نووژین کە بە هاوکاریی لەگەڵ دامەزراوەی کوردستان24 پەخش دەکرێت، چەندان خێزانی کەم دەرامەت بوونەتە خاوەنی خانووی خۆیان و لە کرێچێتی ڕزگاریان بووە.”

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەوەش کرد “دەزگاکەمان توانیویەتی ببێتە پردێکی بەهێز لە نێوان خواپێدراوان و خەڵکی کەمدەرامەت. لەگەڵ هاوبەشەکانیشی بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی.”

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پرۆژه‌ی “ئازیزانی كوردستان”ـی بە پاڵپشتیی خاوه‌ن كۆمپانیا، كه‌سایه‌تی و خێرۆمه‌ندانی كوردستان، ڕاگەیاند.

لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا، بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن و 361 هەزار دۆلار هاوکاریی دارایی، بەسەر سێ هەزار و 562 منداڵی ئازیزی بێ دایک و باوک دابەش کرا. وا بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمدا، بە هاوکاریی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، بڕی زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار بەسەر زیاتر لە 11 هەزار منداڵ دابەش بکرێت.

 

 

 

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقچی: گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

سەڵاح

عێراق لە كرێكاریكردن بە منداڵان لە پلەی چوارەمدایە

سەڵاح

ئەو ئافره‌ته‌ی دوێنێ لە دەریاچەی دوكان خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

سەڵاح