ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لەگەڕەکی مامۆستایانی نوێ لە پاریزگای میسان لە باشووری عێراق، کەسانی نەناسراو ماڵی دادوەرێکیان بە بۆمب کردە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی گوت: لەگەڕەکی مامۆستایانی نوێ لە پاریزگای میسان لە باشووری عێراق، کەسانی نەناسراو ماڵی دادوەرێکیان بە بۆمب کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە زیانی زۆر بە خانووی ئەو دادوەرە و دراوسێکانی گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، ئەو دادوەرە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە کاردەکات، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پاڵنەرەکانی هێرشەکە یان لایەنە پەیوەندیدارەکان بخاتەڕوو.