لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی گەرمک لە ناحیەی بجیل سەر بە قەزای ئاکرێ، وەزیری تەندروستی بۆ دەربڕینی هاوخەمی و بەشداربوون لە پرسە و ماتەمینی و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی خانەوادەیان، سەردانی ماڵی پزیشکی جوانەمەرگ د.قەحتان جیهاد سورچیی کرد.
ناوبراو لە کاتی دەوامی ئێشکگری و گەیاندنی نەخۆشدا لە دوو ڕووداوی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لە دوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتر وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هەمان بریندارانی ڕووداوەکە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر گیانی لەدەست دا.
لە سەردانەكەدا وەزیری تەندروستی، پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە كەسوكاری جوانەمەرگ گەیاندووە.