وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک روونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نوسیویەتى،”مزگەوتی جەلیل خەیات لە دوای نوێژی عیشاو تەراویحەوە راستەوخۆ بۆ شەوی قەدر دادەنیشن تاکو کاتژمێر 1ـى شەو.
جەختیشى کردووەتەوە، شەوی قەدر لەگەڵ نوێژی عیشا تەواو بوو، دەست پێدەکات و 1ـى شەو کۆتایی دێت و خواردن پێشکەش دەکرێت، وەکخۆى نوسیویەتى،”ئیدی ھەرچی بگوترێت زیادەیە خوای گەورە کەسی راستگۆی خۆش دەوێ والسلام علیکم.