ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی 3ی 2025، كه‌شناسیی عێراق، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ رۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ كردووه: “رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زان له سەرانسەری عێراق باران ده‌بارێت.”
كه‌شناسیی عێراق ئەوەی خستووەتە ڕوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 30 ئاداری 2025، له ته‌واوی عێراقدا كه‌ش هه‌ور ده‌بێ و له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌نێویاندا له به‌غدا باران ده‌بارێت.
هاوكات كه‌شناسیی عێراق، پێشبینیییه‌كانی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 31ی ئاداری 2025، بڵاو كردووەتەوە، كه‌ش هه‌ور ده‌بێ و له كاته‌كانی به‌یانیدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق باران ده‌بارێ و له ناوچه‌كانی باكوور له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا بارانبارین ده‌ست پێده‌كات.