ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی تەندروستی: ڕۆژانی جەژن لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبین

 

وەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هەروەها هەڵەبجە و  سۆران و گەرمیان، ڕاپەرین و زاخۆو  کۆیەی ڕاسپاردوون، ڕۆژانی جەژن لە خزمەت هاووڵاتییاندا بن.

پێنجشەممە 27ـی ئاداری 2025، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، داوامان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتی و نەخۆشخانەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هێلی گەرمی پەیوەندی دابنێن بۆ حاڵەتی پێویست و لەناکاو.”

وەزارەتی تەندروستی هەمووانی ڕاسپاردووە، لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی لە نەخۆشخانەکان بنکە تەندروستییەکان کراوە بن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

هەروا پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی پابەند کردووە بە دەوامی ئێشکگری، ئاماژەی بەوەش کردووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەتوانن لەڕێگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی بچنە نێو نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.

وەزارەتی تەندروستی داوای کردووە، ئاماری ڕۆژانە لە ماوەی 24کاتژمێردا لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە 8ـی بەیانی تاکوو 8ـی بەیانی رۆژی دوایی، بۆیان ڕەوانە بکرێت، هاوکات  ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان ڕەوانە بکرێت.

داواشی کردووە،  ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت، لەگەڵ  بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك، هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و بەشەکان کراوە دەبێت و پێویستە وەڵام بدرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەمووانی ڕاسپاردووە،  نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە بن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن، لەگەڵ سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بە پێویستی زانیووە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

سەرباری سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە کە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە،  خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبێت، تیمەکانی پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی، بەردەوام بەدواداچون بەشێوەی ئێشکگری دەکەن، هەروەها  پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت، تیمی تەندروستیش لە شوێنە گەشتیاریەکان دادەنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

یاسین

هیومان ڕایتس وۆچ: سەرکۆماری عێراق بە خواستی میلیشیا و هێزە سیاسییە تاکڕەوەکان كار دەكات

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی : پیرۆزبایی له‌ براكانمان له‌ سووریا ده‌كه‌ین

یاسین