ئابووریناسێكی عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى كورتهێنان له بودجه و دابه‌زینی داهاتى نه‌وت، یەدەگی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق، به‌رده‌وامه له دابه‌زین، به شێوه‌یه‌ك كه یه‌ده‌گه‌كه تەنها لە ماوەی یەک مانگدا 1.467 ترلیۆن دینار کەم بووەتەوە.
نه‌بیل مه‌رسوومى، ئابووریناس و مامۆستاى زانكۆ له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) له‌باره‌ى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندیی عێراق، بڵاوی كردووه‌ته‌وه: “یەدەگی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوامه لە دابەزین، لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 لە 130.347 ترلیۆن دینارەوە بۆ 128.880 ترلیۆن دینار لە مانگی 1ی 2025 دابەزیوە“.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا کە یه‌ده‌گى فه‌رمیی بانكى ناوه‌ندیی عێراق تەنها لە ماوەی یەک مانگدا 1.467 ترلیۆن دینار کەم بووەتەوە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “هۆكارى ئەم دابه‌زینه بەهۆی زیادبوونی خواسته لەسەر دۆلار بۆ دابینکردنی پاره بۆ هاوردەی پەیوەست بە زیادبوونی خواستی دەرەکییه کە لە ئەنجامی کورتهێنانی ڕاستەقینەی بودجەی فیدراڵی لە عێراق لە لایەک و دابەزینی نرخی نەوت و به‌دواى ئه‌ویشدا دابه‌زینی داهاتی نەوت لە لایەکی دیکەوە“.