وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه “هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كه‌م بووه” و ده‌شڵێ، لێكۆلێنه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی كوشتن ده‌كه‌ین.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان، له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند، له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن ڕوویان دا و جگه له‌وه‌ش بابه‌تی توندوتیژی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕووداوانه به پێویستمان زانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین و ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و پێشنیاره‌كانیش پێویسته بخرێته به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری باشتر بگرنه به‌ر.
گوتیشی، له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه كۆنفڕانسێكی گشتی ڕێكبخرێ له ئاستی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌شداربن تێدا.
ڕاشیگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌ناڵ بۆ زیادبوونی بینه‌ر هه‌موو كارێكی نایاسایی پیشان ده‌ده‌ن و میدیا ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌یه و ده‌بێ له‌و ئاسته‌دا بێ و تكا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌م ئه‌وه بووه‌ستێنن و كه‌مترین رووماڵی ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه به راسته‌وخۆ (لایڤ)، زۆرجار كێشه بۆ ئێمه‌ش دروست ده‌كات، حكوومه‌ت پابه‌نده به ئازادی ده‌ربڕین و به‌ده‌ست گه‌یشتنی زانیاریة به‌ڵام پێویسته راگه‌یاندنه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا شوێنێكی تایبه‌ت نیه كه قاچاغچێتی چه‌كی تێدا بكرێ، به‌ناچاری په‌نا بۆ سۆشیال میدیا ده‌بن، له‌وه‌شدا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش رۆڵیكی باشیان بینیوه، خه‌ڵكیان ده‌ستگیر كردووه كه هانی خه‌ڵكیان داوه چه‌ك به شێوه‌یه‌كی قاچاغ بفرۆشن، ئێمه یاسمان هه‌یه و ڕێگه ده‌دا به‌هه‌ڵگرتنی چه‌ك، ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان هه‌یه مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێ و چه‌كیشان ده‌درێتی، خۆشبه‌ختانه دیارده‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كه‌م بووه.