دەستەی جیۆلۆجی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، 28ـ3- 2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر ناوەڕاستی میانماری هەژاندووە.
دەستەی جیۆلۆجی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە 16 کیلۆمەتر لە دووری باکووری ڕۆژئاوای شاری ساگاینگ بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
هەروەها سەنتەری ‘جی ئێف زی’ ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە تەنها 10 کیلۆمەتر قووڵ بووە و بومەلەرزەکەش لە ناوەڕاستی میانمار بووە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی بومەلەرزەزانی پەکین ئاشکرای کردووە، دانیشتووانی پارێزگای ‘یونان’ لە باشووری ڕۆژئاوای چین هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.