ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوپای سوودان کۆنترۆڵکردنی خەرتومی ڕاگەیاند

 

سوپای سوودان ڕایگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە، بە تەواوی کۆنترۆڵی خەرتومی پایتەختی وڵاتەکەیان کردووە، ئەمەش دوای هەفتەیەک دێت لە کۆنترۆڵکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی و دەرهێنانی لە دەست هێزەکانی پشتیوانی خێرا.

نەبیل عەبدوڵڵا، گوتەبێژی سوپای سوودان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، هێزەکانی سوپای سوودان توانیان خەرتوم بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەن و ناوچەکە لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا پاکبکەنەوە.

مستەفا محەمەد ئیبراهیم، ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بە سکای نیوزی عەرەبی گوت: کشانەوەی هێزەکانیان لە خەرتوم تاکتیکی بووە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان بووە، هەروەها ئامادەکاری بۆ شەڕێکی نوێ دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنترۆڵکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی لەلایەن عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی سوپای سوودان لە هاوسەنگی هێزدا “بێ بەهایە.”

باسی لەوەش کرد، “کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئێستادا کۆشک نییە؛ تەنیا خۆڵەمێشە. هەمان شت بۆ فڕۆکەخانەش تەواوە، هیچ شوێنێکی ستراتیجی لە خەرتوم نییە.”

گوتیشی: “هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێشتا شەڕێکی توند لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوودان دەکەن”

لە نیسانی 2023، شەڕێکی توند لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوویدا، کە تاوەکوو ئێستا بەردەوامە و بە هەزاران کەس کوژران و بریندار بوون، هەروەها زیاتر لە هەشت ملیۆن کەسیش ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات

سەڵاح

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات

یاسین

ئومێد خۆشناو ناو و ناونیشانی تاوانبارانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە و قەیسەری هەولێر ئاشكرا دەكات

سەڵاح