ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی: لە خودای داواکارم ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت

 

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بکات و ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

مسعود بارزانی

29ـی ڕەمەزانی 1446ـی كۆچی

29ی ئاداری 2025ی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تۆمەتبار ئاگریان لە چەند شوێنێكی ڕواندز بەردا و دەستگیر كران

دڵشاد

دوای جەژن پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین