قائیمقامی هه‌ولێر تایبه‌ت به ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر گۆرانكاری له‌ماسته‌ی پلانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ولێر به‌هۆی فراوان بوونیه‌وه پێویست بوو ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ی بگۆرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌مرۆ 13ی3ی2025 تایبه‌ت به ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌هۆی فراوان بوونی شاری هه‌ولێره‌وه گۆرانكاری له ماسته‌ر پلانی شار ده‌كرێت و ده‌ستمان به‌جێبه‌جێكردنی كردووه هەندێک شوێن دەبێتە نیشتەجێبون هەندێک شوێن بازرگانی و هەندێک شوێن دەبێتە گەشتیاری و هەندی شوێنیش دەبێتە کۆگاو کارخانە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له شەقامی کەرکوک و شەقامی موسل و مەخمور دەبێتە زۆنی کارخانە و کۆگا و كارگه‌كان، و زۆنی جادەی بەحرکە تا دەگاتە زێ و جادەی شەقلاوە دەبێتە نێشتەجێبون فراوان بونی شار بەرەو ئەو ئاراستە دەروات بۆیەش زەوی فەرمانبەران لەوشوێنانە دابه‌ش دەکرێت و زۆنی گەشتیاری جادەی کۆیە لەمۆنۆمێنت و بەرزایەکانی کەسنەزان تادەگاتە دەربەندی گۆمەسپان دەبێتە گەشتیاری.