به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی یه‌ك شاندی كوردی بۆ شام و گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)زانیاری ده‌خاته‌روو.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و مه‌زلوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(قه‌سه‌ده)به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ریوه‌ده‌چێت.
فه‌یسه‌ڵ یوسف، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)ئه‌مرۆ 15ی3ی2025 تایبه‌ت بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك شاندی كوردی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ شام و له‌گه‌ڵ یه‌كهه‌ڵویستی كوردین، به‌ڵێ له‌م هه‌فته‌یه دانیشتنێكی ئێمه‌و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) و مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی قه‌سه‌ده ده‌بێت كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكاش به‌شدارده‌بێت، كه چۆن شاندی كوردی دروست بكه‌ن و كه‌چی بچینه شام.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تێكه‌زی له‌سه‌ر په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ یه‌كخستن و یه‌كریزی ناوماڵی كوردی له سوریا.