ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: سبەینێ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و چەند پرسێکی دیکە، کۆدەبنەوە.

شەممە 15ـی ئاداری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بڕیارە سبەینێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت، دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.

لای خۆیەوە نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوی کردەوە، سبەینێ لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەی نێوانیان دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عێراق، ناوچەکە، لێکەوتە سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت گفتوگۆی لەبارەیەوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕاپرسییەکدا لە تورکیا، پارتی گەلی کۆماری لە پێشە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە

یاسین

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و 18 کەسیش دەستگیرکران

سەڵاح