سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات و ده‌لێت: “ئومێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ده‌ست به‌رێكاری پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ین”.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە 3/16 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد . لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی یەکێتی گوتی “ کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو ، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت ڕێککەوتووین . کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە لە زووترین کاتدا، حکومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان”.
سەرۆکی حکومەتیش لە لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە کە “ئەوە دووجارە کۆبوونەوەی باش و ئەرێنیمان بۆ لەیەک نزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بە شێوەیەکی گشتی. پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لە سەر ئەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوارم ، تیمەکانیش بتوانن هەر بەو ڕوحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە کاتێکی نزیکدا بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان دڵیان خۆش بێت بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوانمان”.
له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت، رزگار ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ 17ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌و كاتانه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌یه‌ك نزیكن گه‌لی ئێمه له‌خۆشگوزه‌رانی ده‌ژین و دوژمنانی كوردیش نه‌یان توانیووه زه‌ڤه‌ر به خه‌ڵكی ئێمه ببه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می رێككه‌وتنی ستراتیژی (پارتی و یه‌كێتی 2007بۆ 2013) كه باشترین شێوازبووه كاری له‌سه‌ر كراوه، ئێستاش ده‌بێت هه‌ردوولامان ده‌بێت له‌یه‌كتری نزیك بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌زووی دروست بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌م گۆرانكاریانه‌ی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێویستی به‌یه‌كریزی و یه‌ك ده‌نگی هه‌ردوولامان هه‌یه”.
راشی گه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی كا مه‌سروور بارزانی و پاڤێل تاڵه‌بانی، گرنگ بوو هه‌نگاوی باش نراوه لێژنه‌ی باڵای دانوساندنی پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌وپێشچونی باشیان كردووه و ئه‌و دانیشتنه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا گۆرانكاری باش بوو، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت له‌وێوه رێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت، و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌كرێت و به‌ره‌و دروست بوونی حكوومه‌تی نوێ ده‌رۆین.
رزگار ئه‌نوه‌ر، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مووی یه‌ك پاكێجه و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا ئه‌و پاكێجه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، دواتر دانانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ راسپاردنی حكومه‌ت.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد كه كارنامه‌ی پارتی له‌كابینه‌ی نوێ به‌كردار جێبه‌جێی ده‌كرێت و كاریگه‌ری زۆریشی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی كوردستان چونكه پارتی به‌ڵێنێك به‌خه‌ڵك ناكات كه جێبه‌جێ نه‌كات.