ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی سوریا بۆ زاگرۆس: نه‌خشه‌رێگای سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژئاوای كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌

سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی سوریا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: كه‌ به‌هۆی ئامۆژگار و رێنمایی و گوتاری سه‌رۆك بارزانی، حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ چوار چێوه‌ی ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌ش یه‌كیان گرتووه‌ و شه‌قامی كوردستانی له‌ رۆژئاوا ئارامی پێوه‌دیاره‌.

عه‌بدۆ حه‌به‌ش، سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی سوریا كه‌ (به‌ره‌یه‌كه‌ له‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیرو ئه‌كادیمی پێكدێت له‌ رۆژئاوای كوردستان)، ئه‌مرۆ 17ی3ی2025 ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “نه‌خشه‌رێگای سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژئاوای كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌خشه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌نگی گه‌لی كوردستان و هێزه‌ سیاسییه‌كان و ئه‌م نه‌خشه‌ رێگایه‌ جۆرێك له‌ یه‌ك گوتاری له‌شه‌قامی كوردستانی رۆژئاوا دروستكردووه‌ و گرژییه‌كان كه‌م بونه‌ته‌وه‌ و بریاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌نێوان حزبه‌كانی رۆژئاوا ئه‌نجام بدرێت”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ته‌واوی حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌رێنمایی و گوتاری سه‌رۆك بارزانی زه‌ره‌رده‌كه‌ن و ناتوانن له‌م قۆناغه‌ خۆیان بگوجنێنن، بۆیه‌ له‌ژێر گوتاری سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای چه‌ندین ساڵ شه‌قامی رۆژئاوا به‌ ئاڵای كوردستان و یه‌ك ده‌نگه‌وه‌ توانیان په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بە وردی چاودێریی ناردنی مووشەکی ئێران بۆ ڕووسیا دەکات

سەڵاح

ڕووسیا هێزی ڕەوانەی سەر سنوور کرد

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح