ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

روونکردنەوەیەک لە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی بە رۆژووبوون لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت كە دەستكاری شەرعی خوا و یەكێكە لە نیشانەكانی هاتنی رۆژی قیامەت.

د. شێخ حەسەن موفتی سەرۆكی لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان رایگەیاند “دەنگۆی بڵاوبوونەوەی كەمكردنەوەی كاتی رۆژووی مانگی رەمەزان بۆ بانگی عەسر، پێچەوانەی دەقەكانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، دەستكاریكردنی شەرعی خوایە، دەبێتە هۆكاری كوفر و دەرچوون لە ئایین”.

راشیگەیاند “قورئان دەفەرموێت “ثم أتموا الصیام إلی اللیل”، رۆژووەكان بەتەواوی بگرن و مەیشكێنن تا شەو، مەبەستی شەو سەرەتای شەوە كە ئێوارەیە، بۆیە كەمكردنەوەی ئەو كاتە بۆ كەس نابێت و سەروو كوفریشە”.

هەروەها رایگەیاند “قسەكردن لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی رۆژووگرتن باش نییە و فەتوای جیاواز دروست دەبێت و ئەوەش نیشانەی هاتنی قیامەتە و شتەكە باش نییە”.

چەند رۆژێك پێش ئێستا لە سعوودییە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە ئەو وڵاتە بەنیازە بۆ ساڵانی داهاتوو كاتەكانی بەڕۆژووبوون تا بانگی عەسر كەم بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە کرواتیا هێنا

یاسین

ژماره‌یه‌ك بەرپرسی سوری ڤیزه‌ی ئه‌مه‌ریكایان لێ قەدەغە كرا

سەڵاح

ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کرانەوە

یاسین