ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ند پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت بۆ داهاتووی عێراق و ته‌نانه‌ت ده‌نگدان به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
تادێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه و پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌كاری خۆی ده‌كات و خۆشی ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی نوێی له عێراق دروست بێت و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌م باره‌وه، ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ 18ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پارتی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ له عێراقدا، پارتی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه هاوكیشه سیاسییه‌كان به‌ره‌وگۆڕانن گۆرانكاری گه‌وره دێته‌پێشه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، كه‌گۆرانكاری گه‌وره ده‌كرێت و پارتی خۆی ئاماده‌كردووه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ردن له‌و پێشهاتانه‌ی رووده‌ده‌ن.
راشی گه‌یاند: پارتی به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌بووه كه پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بكات و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه شێوازی كاركردن و ستراتیژیه‌تی پارتی نه‌گۆره، هه‌نگاوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه ستراتیژیه جه‌وهه‌ری به‌رنامه‌كه كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانه”.