ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجومەنی وەزیران سێ بابەت تاوتوێ دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، 19ی 3ی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمدا، پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی (20%)ی سەرپێچیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە (لە 2025/1/1 تا 2025/6/30) تاووتوێ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمدا یەكلاییكردنەوەی كێشەی دامەزراوان لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست، كە لە ڕێكەوتی 2024/7/1 ـەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەمووز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ نەبەستراوە، تاووتوێ دەكرێ.
لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی دەرچوانی ساڵی 2024 ی كۆلێژی پزیشكیی گشتیی زانكۆ حكومییەكان بە گوێرەی پێشنیارە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (30689) لە 2025/12/5 تاووتوێ دەكرێ.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا: لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کار لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران ده‌كه‌ین

سەڵاح

دۆناڵد تره‌مپ به‌ هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم ژیانه‌ پووچه‌كه‌ی ئه‌بو خه‌دیجه‌ كۆتایی پێهات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح