ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مونا قه‌هوه‌چی بۆ زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر به‌شداریان له‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌خاته‌روو

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توكمان، باس له‌وه‌ ده‌كات: پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌میشه‌ پشتیوانی قه‌واره‌ی كوردستان بوون و له‌ كابینه‌كانی رابردوو گرنگیان پێدراوه‌ و بۆ كابنیه‌ی نوێی حكوومه‌تیش چاویان لەبه‌شداریکردنێکی کارایە.

مونا قه‌هوه‌چی، ئه‌مرۆ 19ی3ی2025 له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به‌ پێكهاته‌كان دراوه‌ و وه‌زیرێكی تایبه‌ت به‌ پێكهاته‌كان دیاریكراوه‌، ئێمه‌ له‌م كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تیش به‌شداری ده‌كه‌ین و وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان كاندیدی حزبه‌كه‌م هیوادارین بتوانین یه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت كه‌ ئه‌وه‌ی دروشمی سه‌رۆك بارزانییه‌”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كۆبوونه‌وه‌ و گفتووگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئومێد به‌خشن به‌وه‌ی به‌زووترین كات كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت دروست بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین

یاری هەمستەر کۆمبات کۆتایی پێدێت

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. کەین سەرکردایەتی بایرنی کردو سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

یاسین