قائیمقامی هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات: ئه‌مرۆ ئێواره له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه و هه‌ولێر پێشوازی له ساڵی نوێی كوردی ده‌كات.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر، ئه‌مرۆ 20ی3ی2025 له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌مرۆ كاتژمێر 5ی ئێواره له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ سرودی نه‌ته‌وه‌یی و چالاكی جۆراوجۆر هه‌ولێر پێشوازی له ساڵی نوێی كوردی ده‌كات، دواتر پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی باسی یاده‌كه ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له پێناوی پاك راگرتنی ژینگه‌ی هه‌ولێر رێگانه‌دراوه هه‌ركه‌سێك له‌شوێنی خۆی ئاگر بكاته‌وه و ژینگه پیس بكات و یاده‌كه كراوه ده‌بێت و هه‌مووكه‌سێك ده‌توانێت به‌شداری بكات.