سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئاماژه به هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری باڵیۆز‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ده‌كات له به‌غداوه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌شداركردنی له یادی نه‌رۆز له‌شاری ئاكرێ.
لەسەر بانگهێشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ئاهەنگی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە بەغدا بە یاوەری، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، گەیشتنە هەولێر.
ئه‌و سه‌رچاوه بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌كی زۆری باڵیۆز‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان كه له‌به‌غدان بانگێشتكراون بۆ ئاگری نه‌ورۆز له‌شاری ئاكرێ و كه‌مێك پێش ئیستا گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر”.
شاندی دیپلۆماتکارەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگە، پێشوازییان لێ کرا.