به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك باسی یادی رزگاركردنی كه‌ركووك له ساڵی 1991 و یادی نه‌ورز له‌شاره‌كه ده‌كات.
محه‌مه‌د كه‌مال، ئه‌مرۆ 20ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌مرۆ یادی رزگاركردنی شاری كه‌ركووكه له ساڵی 1991 و كه سه‌رۆك بارزانی كاتی بڕیاری دا به ئازادكردنی شاره‌كه له‌ده‌ست رژێمی به‌عس، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌ركووك ئازاد نه‌كرابایه ناسنامه‌ی كوردستان ون ده‌بوو، وه‌ك پارتی هه‌مووساڵیك یادی نه‌ورۆز و ئازادی كه‌ركووك ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: “كه‌ركووك شاری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه، ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه بكرێته‌وه، دووساڵ پێش ئێستا یه‌كه‌م حزب بووین ئاڵای كوردستمان له‌سه‌ر باره‌گاكانمان له‌شاری كه‌ركووك به‌رز كرده‌وه، ئێمه‌به‌بێ ئاڵای كوردستان نه‌ورۆز پیرۆزناكه‌ین و ئاڵای كوردستان‌مان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووكین، ئاڵای كوردستان له‌ده‌ستوور عێراق دانی پێدا نراوه و ده‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو بیناكانی پارێزگای كه‌ركووك ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرابایه، له‌سه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌بوو ئاڵای كوردستان هه‌بووایه و ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كان له‌ته‌نیشك ئاڵای عێراق ئاڵای كوردستان هه‌بێت و داواكارین خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ئاڵای كوردستانه‌وه بێنه سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك”.