ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئانۆ جەوهەر بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس : لە دێر زەمانەوە یادی نەورۆز لە عەنكاوە دەكرێتەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاند دەلێت هەر لە دێر زەمانەوە یادی نەورۆز لە عەنكاوە كرایتەوە نەورۆز بۆنەێكی گرنگە لە مێژووی گەلی كوردستان یادی سەركەوتنە بەسەر زولم و ستەم یادێكی كوردستانی پیرۆزە .

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە وە كرستینانی عەنكاوە لە دێر زەمانەوە یادی نەورۆزمان كردۆتەوە لە سالەكانی شەستەكان و حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو چەندین گەنجی عەنكاوە لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیركراون ئەشكەنجە دراون لەبەر ئەوەی ئاگری نەورۆزیان دەكردەوە ئەو یادەیان بەز رادەگرت .

ئانۆ جەوهەر گوتیشی ئێمە لە باب و باپیرانمانەوە ئەو یادەمان بۆماوەتەوە وە لەسەریشی بەردەوام دەبین لە رابردوو لە عەنكاوە ئەو یادە كراوەتەوە و ئێستاش دەیكەینەوە نیشانی مندالەكانیشمان دەدەین .

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و یەك ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

یاسین