ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

دابەزینی بەهای دراوی ئێران نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

کەشناسی : لەکاتەکانی بەیانی شەختە دروست دەبێت

سەڵاح