ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.
لە میواندارییەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.