ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کوردانی ڕوسیا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ بەرز ڕادەگرن

 

ڕۆژی ٢١-٣-٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی نەورۆزی و سەری ساڵی نوێی لە مۆسکۆ ئاهەنگێک گێڕدرا بە بەشداریی کوردانی ڕوسیا و وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان.

کوردانی تاراوگە درێژە پێدەری کەلتوری جوانی کوردستانن و هەڵگری پەیامی ئاشتیخوازیین. نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دکتۆر نەوزاد محمد عزیز وتاری پەیوەندەکانی دەرەوەی خوێندەوە و سڵاو پیرۆزبایی پارتی بە ئامادەبوان و لەڕێگای ئەوانەوە بە هەموو کوردانی ڕوسیا و ئاسیای ناوەڕاستگەیاند. لە وتارەکەدیدا دووپاتی لە گرنگی و پیرۆزی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی کرد، داوای کرد کە گرنگی بە زمان و کەلتووری کوردستانی بدرێت و نەوەکانی ئێستا بدرێت و ئاستی رۆشنبیرییان بەرز بکەنەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگایان ببن و ڕۆڵی ئەرێنی بەرچاو بگیرێن پاڵپشتی کوردستان بکەن. لە بەشێکی دیکەی وتارەکەییدا جەختی لە هەماهەنگی زیاتر و پەیوەندی بەهێز تر کردوە لە نیوان کوردستان و کوردانی دەرەوە نیشتیمان و دکتۆر نەوزاد پاڵپشتی و پەیوەندەکانی دەرەوەی پارتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کوردانی دەروەی وڵات دووپات کردوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمەڵگەی ئێزدی یاسای لێبووردنی گشتی ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

میدیاکانی حوسییەکان: ئەمەریکی و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە

سەڵاح

کۆمپانیای Nothing مۆبایلی CMF Phone 1 نمایش کرد

یاسین