ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی كرا له شاری ئاكرێ بێ وێنه‌بوو، چونكه زۆربه‌ی باڵیۆز‌و نوێنه‌رایه‌تی و دیپلۆماتكارانی جیهان له‌به‌غداوه هاتنه‌وه بۆ كوردستان و به‌شداربوون له یادی نه‌ورۆزی ئاكرێ، و په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ 22ی3ی2025، گوتی: “رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، زۆربه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆز‌و دیپلۆماتكارانی بیانی له‌به‌غداوه هاتنه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر و له‌سه‌ر بانگیشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شداریان كرد له یادی نه‌ورۆز له ئاكرێ، ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه، بۆ بینین یادی نه‌ورۆز له ئاكرێ مانای زۆر گه‌وره‌ده‌دات، له‌وه‌ی كه پێكه‌وه ژیان له كوردستان چۆنه و هاتنی ئه‌و هه‌موو گه‌شتیاره بیانییه بۆ ئاكرێ واتاداربوو به‌وه‌ی كوردستان شوێنێكی هه‌م مێژووی و شارستانییه و جوانییه‌كانی به‌جیهان ده‌ناسێنێت، هه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه ئارامی و پێشكه‌وتنی كوردستانیان بینی، ئه‌م پێشكه‌وتنه زۆر گرنگه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه، ببینن كوردستان له‌دوای رووخانی گونده‌كان و داگیركار‌و كوشتن و ئه‌نفال و كیمیاباران كه‌چی خۆیان له‌سه‌ر پێی خۆیان وڵاتی خۆیان بونیاد ناوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌رێمی كوردستان، به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، توانیویه‌تی هاوسه‌نگ بێت له هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ململانێی ناوچه‌كه و سیاسه‌تی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ئارامی گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه بینیمان چۆن دوینێ،21ی3ی2025 راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاش به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، قسه‌ی كردووه و داوای ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و زوو پێكهێنانی حكوومه‌تی كردووه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كوردستان ئومێدی هه‌موو جیهانه و كوردستان ده‌بێته باشترین نمونه له ناوچه‌كه.