پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری بینای و شاند و نێرده‌ی دیپلۆماسی بۆ شاری هه‌ولێرو به‌شداریكردنیان له رێوره‌سمی ئاگری نه‌ورۆز له ئاكرێ ئومێده بۆ هه‌موو كوردستانیان.
ئومێد خۆشناو، ئه‌مرۆ 22ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هاتنی شاندی دیپلۆماسی و نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و هه‌موو گه‌شتیاره بیانییه بۆ كوردستان به‌شداریكردنیان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ئاكرێ ده‌رخه‌ری گۆڕانكاری گه‌وره‌یه له ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان و نیشاندانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری جیهان ده‌رده‌خات كه خاوه‌نی كلتوور و شارستانیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده”.
راشی گه‌یاند: به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی بانگ كردبوو بۆ ئاكرێ و چیای كۆڕه‌ك و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، وێنه‌یه‌كی جوانی كورده‌واری و پێكه‌وه‌ژیان و قبوڵكردنی یه‌كتری به جیهان نیشاندا له‌م رۆژانه‌ش زۆرترین گه‌شتیار به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز و نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێرو شوێنه‌كانی دیكه‌شیان كردووه.