گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا(ئه‌نه‌كه‌سه)” ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ستپیشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی گرنگ بووه بۆ رۆژئاوای كوردستان و جۆرێك له‌یه‌ك گوتار و یه‌ك ده‌نگی دروست بووه.
فه‌یسه‌ڵ یوسف، ئه‌مرۆ 22ی3ی2025 له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانییه‌وه جۆرێك له لێگه‌یشتن و ئارامی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان دروست بووه، ئه‌مساڵ به‌ئازادانه خه‌ڵك جه‌ژنی نه‌ورۆزی كرده‌وه و خه‌ڵك ترسیان نه‌ماوه له‌گوشاری سیاسی، و چاوه‌رانی ئه‌وه‌ین كه له قۆناغی داهاتوو له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی دیموكرات(په‌یه‌ده) بگه‌ینه رێككه‌وتن به نێوه‌نگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی سیاسی”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ رۆژئاوای كوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی له‌و پارچه‌یه و ئێستا له‌ژێر رێنمایی و ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاو باش نراون.