ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوكات جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له هاتنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
سه‌گڤان سندی، ئه‌مرۆ 23ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له كوردستانه‌وه وردبینی بۆ لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران كراوه و ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه، هیچ گرفتێك له لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ئێمه دراوه له ئاستی باڵای حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی 3 ده‌نێدرێت و له كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت”.
گوتیشی: “هیوادارین هیچ گیروگرفتێك نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ لیستی مووچه و په‌له‌بكرێت له ته‌مویلی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌ره‌وقۆناغی كۆتایی هاتن ده‌چین له‌بابه‌تی مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا”.