جێگری میری ئێزدییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت بارودۆخی شه‌نگال بكرێته قوربانی چه‌ند گروپێك كه دواجار مه‌ترسیان له‌سه‌ر ته‌واوی شه‌نگال دروست كردووه و ده‌بێت ئه‌و هێزانه شه‌نگال چۆن بكه‌ن.
میر جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ، جێگری میری ئێزدیان، ئه‌مرۆ 24ی3ی2025 له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له‌چه‌ند رۆژی رابردوو نائارامی له شه‌نگال دروست بوو به‌هۆی پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی یه‌به‌ژه‌ی سه‌ر به‌په‌كه‌كه له شه‌نگال و سوپای عێراق دوای گرژییه‌كان هێزێكی زۆری سوپای عێراق هاته شه‌نگاله‌وه و ئیستاش واباس ده‌كرێت كه كشاونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه شه‌نگال كراوه‌ته‌وه مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نێوان گروپه‌كان كه هیچیان له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگال نین و ده‌بێت به‌زووترین كات ئه‌م گروپانه له‌شه‌نگال بچنه ده‌ره‌وه و رێككه‌وتنی شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت كه خۆی ده‌بینێته‌وه له راده‌ستكردنی دۆسه‌ی ئه‌منی شاره‌كه به پۆلیس”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌هۆی نائارامی شه‌نگال و هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه جیاوازه به‌رده‌وامی بۆردومانی توركیا له‌شه‌نگال هه‌یه و تائیستاش ده‌ستی ئاوه‌دانی نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه شه‌نگال هیچ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانن بچن دۆخی شه‌نگال ببینن”.