ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی كوردستان كاره‌بای ده‌بێته‌ 24 كاتژمێری

 

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی کە بریتییە لە دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ھاووڵاتییان سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌لێت: “پڕۆژەی ڕووناکی نرخ لەسەر ھاووڵاتی گران ناکات، بەڵکو بەپێی بەکارھێنان پارە بۆ ھاووڵاتی دێتەوە و لە ھەمان کاتدا ژینگە خاوێن دەبێتەوە بەھۆی ئەوەی چەندین مووەلیدە لادەبرێن.

پڕۆژەی ڕووناکی لە ھەرێمی کوردستان کە لەسەر دەستپێشخەری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا، لە ماوەیەکی نزیکدا کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ تەواوی ھاووڵاتییان و ھاوبەشانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ 24ی3ی2025 بۆ باسنیوز گوتی: “پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاندرا و تا کۆتایی ٢٠٢٦ ھەرێمی کوردستان بە کارەبای ٢٤ کاتژمێری ڕووناک دەکرێتەوە، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌بای كوردستان ده‌بێته‌ 24 كاتژمێری نرخی كاره‌باه‌كه‌ به‌پێی به‌كارهێنانه‌ جیاله‌وه‌ش نه‌هێشتنی دووكه‌ڵ و نه‌مانی ئه‌و هه‌موو مۆلیده‌ و ژاوه‌ژاو و پاککردنەوەی ھەوای کوردستانە، کارەبا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەگاتە ھاووڵاتییان،

به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس ئێستا ئەو پڕۆژەیە لە پارێزگای ھەڵەبجە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە سلێمانیش لەناو بازاڕ و ٩ گەڕەکی شارەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، بەگوێرەی ئەو پلانەی کە دانراوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری،

ئومێد خۆشناو، گوتیشی: ” پڕۆژەی ڕووناکی نرخ لەسەر ھاووڵاتی گران ناکات، بەڵکو بەپێی بەکارھێنان پارە بۆ ھاووڵاتی دێتەوە و لە ھەمان کاتدا ژینگە خاوێن دەبێتەوە بەھۆی ئەوەی چەندین مووەلیدە لادەبرێن. سەرۆک وەزیران کاتێک بە پڕۆژەی ڕووناکی ڕازیبووە و پڕۆژەکە باسکراوە، بەو جۆرە ڕازی بووە، کە ئەرکی ھاووڵاتی قورس نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: ئەوانەی زانیاریان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەیە بەرپرسیارن

سەڵاح

لە سووریا ١١ کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل بۆسەر کۆگای تەقەمەنی کوژران

سەڵاح

هەولێر.. 500 ڕێگەپێدانى دیکە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی سندووقی درا بە خاوەنەکانیان

سەڵاح