قائیمقامی پێشووی شه‌نگال و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت په‌كه‌كه شه‌نگال چۆڵ بكات و رێككه‌وتنی شه‌نگال بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
مه‌حما خه‌لیل، ئه‌مرۆ 24ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌داخه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له شه‌نگال په‌كه‌كه خه‌ریكی دروستكردنی سیناریۆی جیاوازن، به‌تایبه‌ت له گرتوخانه‌ی غوێران، له سوریا له شاری حه‌سه‌كه ناوه به‌ناوه داعش ئازاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه سنووری شه‌نگال و ئه‌وانیش ده‌ڵێن هێشتا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر شه‌نگاله. له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان”.
راشی گه‌یاند: داواكارین به‌زووترین كات رێككه‌وتنی شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت كه 5 خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌شه‌نگال بكشێنه‌وه دۆسیه‌ی شاره‌كه راده‌ستی پۆلیس بكرێت و خه‌ڵك بگه‌رێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان.