ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی تەندروستی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ گیان لەدەستدانی دکتۆر قەحتان پێک دەهێنێت

 

دوابەدوای هەردوو ڕوداووی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لەدوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتر وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هەمان بریندارانی ڕوداووەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025/3/21 لەسنوری قەزای مێرگەسۆر کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پزیشکی جوانەمەرگ (د. قحطان جیهاد سورچی) لەکاتی دەوامی ئێشکگری و ئەرکی فەرمی و گەیاندنی نەخۆشدا.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی و بەشداری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و ڕێککاری یاسایی و دادوەری و ئامادەبوونی چاودێری دادوەری پەیوەندار، دەستبەجێ لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو و بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ووردەکاری پێویست.

وێڕای دڵتەنگی و خەمو پەژارەمان، جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی جوانەمەرگی خوالێخۆشبوو (د. قحطان جیهاد سورچی) دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ڕووداوەکە دەخوازین.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
24 ئازار 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

به‌رشه‌لۆنه‌ جێگره‌وه‌ی چاڤی دیاریده‌كات

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین