ئەمڕۆ دووشەممە 3/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەڕ ، لە دەوحە لەگەڵ شێخ بەندەر بن محەمەدئال سانی سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەڕی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئەلسوەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگاکە ئامادە بوو ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە و ژێرخانی ئابووری و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کرایەوە.