ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو خواردنانە چین باشترە لە پارشێودا بخورێن

پسپۆرێكی بواری خۆراك دەلێت لە مانگی رەمەزاندا باشترین خواردن بۆ پارشێو ئەوەیە خواردنێكی قورس نەخورێت ئەو خواردنانە بخورێت كە پرۆتینیان تێدایە وەك هێلكە ئەگەر بە كولاوی بێت باشترە پەنیر بەلام چەوری زۆر نەبێت وە ماستیش بەسودە لە پارشێو بخورێت چونكە دەولەمەندە بە كالیسۆم وە یارمەتیت دەدات زوو تینوت نەبێت .

دكتۆر محەمەد پسپۆری بواری خۆراك بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە پارشێودا خواردنی سەوزە سودێكی باشی هەیە چونكە تۆ بۆ ماوەێكی درێژ هیچ ناخۆی ئەمەش جەستەت وشك دەكات خواردنی سەوزە وادەكات جەستەك لە وشك بوون بپارێزێت بەتایبەت خواردنی خەیار چونكە رێژەێكی زۆری ئاوی تێدایە .

دكتۆر محەمەد گوتیشی باشترە دوای پارشێو نەخەویت بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی خواردووتە هەرس ببێت بەلایەنی كەمەوە كاتژمێرێك چاوەڕێ بكرێت پاشن بخەون .

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی زیادبوونی بارگرژییەكانی ناوچەكە، ئەمریكا 12 كەشتیی جەنگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح

بارسێلۆنا ڕایگەیاند یاریزانێکی تووشی پێکان هاتووە

یاسین

سیناتۆرێکی ئەمەریکا: ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە

یاسین