ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مرۆ ده‌نگدان بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، ئه‌مرۆ 25ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “وابڕیارە ئەمرۆ لە دانیشتنی ژمارە 6 دەنگ بدرێت لەسەر بە پارێزگاری بوونی هەڵەبجەی شەهید، چونكه جەنابی سەرۆک بارزانی بەڵینی بە كەسوکاری شه‌هیدان و قوربانیانی هەڵەبجە دابوو و ئەمڕۆ ئه‌و ئاواتەکە دێته‌دی و هەڵەبجە دەبێته چوارەمین پارێزگای كوردستان و 19هه‌من پارێزگای ده‌وڵه‌تی فیدرالی عێراق و له‌مه‌ودوا هه‌موو مافه‌كانیان وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
راشی گه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌میشه پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پرۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی شاره‌كه بووین.