ئه‌ندامێكی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته به‌زوویی كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، په‌یوه‌سته به‌یه‌ك پاركێجه‌وه كه ئه‌ویش رێككه‌وتنی كۆتاییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
جه‌وهه‌ر نامیق سواره، ئه‌مرۆ 25ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پێوسته پشتیوانی له رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه، چونكه روونه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌ك پاكێجن، بۆیه دوای رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت راسته‌وخۆ كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: چاوه‌ران ده‌كرێت كه له‌نزیكترین كاتدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دروست بكرێت.