ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

 

کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. سبەی پێنج شەممە ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.
تیبینی؛
١-ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
٢- ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٢٠٢٥/٣/٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google سێ تایبەتمەندی نوێی زیاد کرد

یاسین

لاپۆڕتا هەواڵێکی خۆش رادەگەینێت

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤) بڵاودەکاتەوە

یاسین