ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه نه‌یوست ناوی بهێنرێت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قۆناغی گفتووگۆی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتوه‌ته‌وه كۆتایی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای جه‌ژن حكوومه‌ت پێک بهێندرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئه‌مرۆ 27ی3ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ده‌بێت له‌مانگی داهاتوو واته مانگی 4 كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی پێكبهێنرێت، و تا رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی نه‌كرێت ئاسته‌مه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش بكرێت، چونكه ده‌بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رێككه‌وتنی حزبی دابنرێت”.
راشی گه‌یاند: دوای رێككه‌وتن په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌ویش سه‌رۆكی حكوومه‌ت راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.