پابلۆ گاڤی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لێدوانی لەبارەی ناکۆکییەکەی لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی و ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانەی بلاوگرانای دا.
گاڤی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردەوە، تا 30ی حوزەیرانی 2030، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەو متمانەی فلیک بەهرەمەند نییە، کە پێی باشترە لەبری ئەوە پشت بە دانی ئۆلمۆ ببەستێت.
گاڤی لە دوای 17ی شوباتەوە بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ هیچ یارییەکی بۆ بەرشەلۆنە دەستپێنەکردووە.
گاڤی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت “خەڵک زۆر شت دروست دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەمانە درۆیە، من لە بەرشەلۆنە دڵخۆشم، گرێبەستێکی پێنج ساڵەم واژۆکرد، پابەند دەبم پێیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارسێلۆنا ئەو یانەیەیە کە خۆشم دەوێت، تا دەتوانم لەوێ دەمێنمەوە، ڕاهێنەر هەمیشە یاریزانەکان دەگۆڕێت، هەست بە ئارامیی تەواو دەکەم، چونکە ڕاهێنەر متمانەی بە من و تواناکانم هەیە.