یانەی بەرشەلۆنە وادەی پێشنیارکراوی یارییەکەی لە لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنای ڕەتکردەوە کە دواخراوە.
بڕیاربوو یارییەکە لە ٨ی ئازار ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی گیانلەدەستدانی لەناکاوی پزیشکی تیپەکە کارلێس مینارۆ گارسیا دواخرا.
بەگوێرەی ڕادیۆ کۆپی، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا پێشنیاریان بۆ بەرشەلۆنە کردووە کە یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ٢٧ی ئازار ئەنجام بدرێت.
بارسێلۆنا ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە، چونکە ڕێگری لە پشت بەستنیان بە ڕافینها و ڕۆناڵد ئاراوخۆ دەکرد، کە هەردووکیان لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئۆرۆگوای بوون.
ئەمەش جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی بەرشەلۆنە بانگهێشت کراون بۆ هەڵبژاردەکانیان، واتە ئەو وادەی پێشنیار کراوە دەرفەتی پشوودانیان لە دوای پشووی نێودەوڵەتی بێبەش دەکات.
ڕادیۆی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەدا کە بژاردەیەکی دیکەی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە یارییەکە لە کۆتایی هەفتەی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا (٢٧ی نیسان) ئەنجام بدات، لە ئەگەری دەرچوونیان لە پاڵەوانێتییەکە.