میکل ئەنتۆنیۆی هێرشبەری یانەی وێستهام ڕایگەیاندووە، ئەو قاچی شکاوەی لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا تووشی بووە، نابێتە هۆی ئەوەی لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ تۆپی پێ ڕابگرێت.
ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە لە 7ی کانوونی دووەمدا دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە دارێکدا کێشاوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە لە دارەکە دەربهێنن.
ئەنتۆنیۆ بەردەوام بوو لە چاکبوونەوەی لە پێکان، دەستی بە ڕاکردن کردەوە و پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن هاندەرانەوە وەرگرت لەگەڵ گەیشتنیان بە یاریگای لەندەن بۆ یارییەکەی تیپەکەی کە دووشەممەی ڕابردوو بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر نیوکاسڵ دۆڕا.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە کەناڵی بی بی سی پەخش بکرێت، ئەنتۆنیۆ دەڵێت “100% دڵنیام دەگەڕێمەوە ناو یاریگا، ئەوەش ئەوەیە کە سەرنجم لەسەرە، هەر بۆیەش هەفتەی شەش ڕۆژ ڕاهێنان دەکەم”.